رێككەوتنەكەی شەرع و عەبدی... لێكەوتەكانی لەسەر سوریا و ناوچەكە

سعودیە پێشوازی لە رێككەوتنەكە دەكات

01:56 - 2025-03-13
جیهان
65 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە، شانشینی سعودیە پێشوازی لە رێككەوتنەكەی شەرع و مەزڵوم عەبدی كردووە و بە یەكێك لە رێگەچارە سەرەكییەكانی دەزانێت بۆ ئاسایشی ناوچەكە و جیهانیش.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، سعودیە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ پێكەوەبەستنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیدارەی خۆسەری بە سوریای نوێوە، سعودیە ئامادەیە بۆ هاوكارییكردنی سوریا لەپێناوی یەكێتیی خاكی سوریا و پەرەسەندنی ئاسایشی ناوخۆیی سوریا، دەڵێت: ئەم رێككەوتنە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر باشكردنی پەیوەندییەكانی سوریا و وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەت وڵاتانی كەنداو. لەلایەكیتریشەوە دەبێتەهۆی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەڕەشە لە یەكێتیی سوریا دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان