ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد دانرا، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی دەڵێت: پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، بە درێژی 600 مەتر دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پردەکانی هەرێمی کوردستان. بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بەردی بناغەکەیمان دانا و لە ماوەی 900 رۆژدا و بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیارد دینار جێبەجێ دەکرێت.
لە سەردانەکەمدا بۆ هەڵەبجەی ئازیز، بەدواداچوونیشم کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کارکردن لە پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە، کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت و ساڵی داهاتوو دەکەوێتە خزمەتی جوتیارانەوە.
ئەم پڕۆژەیە کە تێچووەکەی لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی دابین کراوە، خزمەتێکی گەورە بە گەشەپێدانی کەرتی کەشتوکاڵی هەڵەبجە دەکات و ساڵانە جگە لە وەرگرتنی 40 هەزار تەن گەنم، 10 کۆگاشی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەکانیتر هەیە.