له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی بژارده‌ی تۆپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عیراقدا (قۆناغی دووه‌م)، تیپی یانه‌ی سلێمانی له‌نێو هۆڵی داخراوی خۆی و له‌نێو هانده‌رانیدا، به جیاوازی 9 گۆڵ، 19 - 28 به تیپی یانه‌ی جه‌یش دۆڕا.
یاریی ئه‌مجاره‌ی تیپی یانه‌ی سلێمانی له‌م خوله‌دا، رۆژی هه‌ینی رابردوو كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یارییه‌دا، هاوكات ئه‌م یارییانه‌ی تری خوله‌كه‌ش كران:
*فتووه 16 × 38 كه‌رخ.
*نه‌وتی به‌سره 33 × 23 زیقار.
*به‌له‌دییه‌ی به‌سره 19 × 23 مه‌سه‌ییه‌ب.
ده‌بێت دوێنێ شه‌ممه 15/3 ، دوو یارییه‌كه‌ی تری ئه‌م هه‌فته نوێیه، به‌مشێوه‌یه كرابن:
*كه‌ربه‌لا × حه‌شدی شه‌عبی.
*كوفه × دیاله.
تیپی یانه‌ی شورته -ش ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوان بوو.