دوو یاریزانی شارەزوور بانگهێشتی هەڵبژادەی عیراق کران

11:15 - 2025-03-16
وەرزش
60 جار خوێندراوەتەوە

دوو یاریزانی شارەزوور، رەوا جەلال و بەهێز جەمیل، بانگێشتی مەشقەکانی تاقیکردنەوەی یاریزانان بۆ هەڵبژادەی عێراق کراون، هەردوو یاریزانەکەش بەم نزیکانە دەچنە بەغدا بۆ تاقیکردنەوەکان.
بەهێز جەمیل، بە کوردستانی نوێی ڕاگەیاند: تەمەنم 15 ساڵە سەرەتای یارییکردنم  ساڵی 2017 بووە لە فێرگەی زەڕایەن لە سەر دەستی کاپتن بەهادین، ساڵی 2023 پەیوەندیم کرد بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی -یەوە، ئەو ساڵە نازناوی پاڵەوانی خولی تازەپێگەیشتووانی عیراقمان بەدەست هێنا، ئێستاش بانگهێشت کراوم بۆ تاقیکردنەوەی یاریزانانی تازەپێگەیشتووانی هەڵبژاردەی عیراق.
رەوا جەلالیش پێی راگەیاندین: تەمەنم  16ساڵە، سەرەتای ژیانی وەرزشیم ساڵی 2016 بووە لە فێرگەی زەڕایەن و لە سەردەستی کاپتن بەهادین، ساڵی 2023 پەیوەندیم كرد بە یانەی نەورۆز -ەوە، ئێستاش بانگهێشتكراوم بۆ تاقیکردنەوەی یاریزانانی تازەپێگەشتوان بۆ هەڵبژاردەی عیراق .
محەمەد عەبدولڕەحمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان