بە تەنیا جێم مەهێڵن

11:32 - 2025-03-16
هەمەرەنگ
187 جار خوێندراوەتەوە

دەقێکی زیندوو بۆ تراژیدیایەکی زیندوو لە یادەوەریماندا

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی مه‌لی نه‌ ئاوا ده‌تان تارێنن
باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێكتان ده‌خنكێنن
كێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته‌ و زریان ده‌هێنێ
چاوی لێمان داده‌خا چرووكان ده‌وه‌رێنێ
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه‌ ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ
ده‌ستی شه‌قامیش ببڕن كۆڵان بده‌ن له‌ دارێ
لاوێكی شه‌رمێون بووم مێشكم ده‌درا به‌ ماران
ئێستاش كه‌ پیر و ماندوم ده‌رم ده‌كه‌ن له‌ شاران
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
كێ ده‌یزانی كه‌ ڕۆژێ من ده‌كرێم به‌ گۆرانی
ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه‌ ده‌چمه‌ نێو ئاوی كانی
گه‌رووم به‌ گزینگ ته‌ڕ كه‌ن زامه‌كانم به‌ شیلان
به‌ گۆرانی دام پۆشن یا به‌ سه‌وزی دارستان
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ

تێکست: رەفیق سابیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان