بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان دلێر سەید مەجید و قوباد تاڵەبانی، سەردانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لە دیدارێکدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.