هەسەدە: بەهۆی بۆردومانێكی توركیاوە لە کۆبانێ نۆ كەسی یەك بنەماڵە شەهید بوون

10:53 - 2025-03-17
جیهان
117 جار خوێندراوەتەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان نۆ كەسی یەك بنەماڵە شەهید بوون.
هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی یەكشەممە فرۆكەیەكی جەنگی توركیا خێزانێكیان بۆردومانكردوە لە ناوچەی نێوان گوندی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان  كە كاریان لە بواری كشتوكاڵیدا دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردومانەكەی توركیاوە نۆ كەس شەهیدبوو كە لە هەمان بنەماڵەبوون، جگە لەوەی دوانی دیكەش لە هەمان بنەماڵە برینداربوون.
ئەمە لە كاتێكدایە، مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو عە.بدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پە.كە.كە بانگەوازێكی مێژوویی بڵاوكردەوە و داوای لە پارتەكەی كرد چەك دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا سەرەرای ئەو وڵاتە قبوڵكرد، بەڵام لە بۆردومانەكانی بەردەوامە

بابەتە پەیوەندیدارەکان