بزووتنەوەی حەماس: نەتانیاهوو و رژێمی زایۆنی بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە

10:00 - 2025-03-18
جیهان
108 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیاندراوێکدا، بزووتنەوەی حەماس لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، نەتانیاهوو بە بەرپرسیار دەزانین لە کاردانەوەی دەستدرێژییە خیانەتکارانەکەی سەر غەززە.

لە راگەیاندراوەکەی بزووتنەوەی حەماس دا هاتووە، داوا لە کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان و شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە لە ئەستۆ بگرن.

ئەوەشی راگەیاندووە، نەتانیاهوو و رژێمی زایۆنی بە تەواوی بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە و هەڵوەشاندنەوەی، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەپەلە کۆببنەوە بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان