ئاژانسی هەواڵی (سانا) بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری ناوچەی جەبلە و لێپرسراوی ئاسایشی ناوچەكە، سەردانی بنكەی (حەمیمیم)ی روسیای كردووە لە كەناراوەكانی سوریا، بۆ گوێگرتن لە هاووڵاتیانی سوریای ناو كەمپەكە بە ئامانجی دابینكردنی دڵنیایی و دروستكردنی ئاسایش لە گوندەكانیاندا.
ئاژانسەكە ئەوەی راگەیاندووە: سەردانیكردنەكە روونكردنەوەی ئەو هەنگاوانە لە خۆدەگرێت كە حكومەت گرتوویەتییەبەر بۆ گەرەنتیكردنی ئاسایشی ناوچەكە و دڵنیایی وەرگرتن لەسەر پێویستییە بنەڕەتییەكان بۆ دڵنیایی گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ ماڵەكانیان.