لە میدیای سورییەوە

ئەڵمانیا هەوڵدەدات بۆ گەڕانەوەی پەنابەرە سورییەكان

10:21 - 2025-03-18
جیهان
96 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (الثورة) بڵاویكردەوە، سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە: وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەهەوڵدایە بۆ رێككەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا بۆ دووبارە گەڕانەوەی هەزاران پەنابەری سوریا بۆ وڵاتەكەی خۆیان كە ئێستا نیشتەجێی ئەڵمانیان.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، نانسی فایسەر وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا تایبەت بە كاروباری گەڕانەوەی ئاوارەكانی سوریا لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان.
رۆژنامە ئەڵمانییەكە لە زاری قسەكەرێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاوە بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا تەواوی پلانی خۆیان ئاشكرا ناكەن تایبەت بە گەڕاندنەوەی پەنابەرە سورییەكان بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە 974 هەزار هاووڵاتی سوریا لە ئایندەدا كاریگەریی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵاتیان لەسەردەبێت.
بەپێی هەواڵی رۆژنامە ئەڵمانییەكە، حكومەتی ئەڵمانیا هەوڵدەدات دەرفەتێك بدات بەو هاووڵاتییە سورییانەی دەیانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وڵاتەكەیان بكەن، ئەوەش لە رێگەی پرۆژەی (گەشتی گەڕانەوە)، بەبێ ئەوەی كار لە پێگە یاساییەكەیان بكات وەك پەنابەر لە خاكی سوریادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان