كەناڵی (الیوم) بڵاویكردەوە، مانگی سوری نێودەوڵەتی هاوكاری بۆ كەناراوەكانی سوریا دەنێرێت. لەو بارەیەوە رێكخراوی مانگی سوری كوردی لە هەرێمی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لەهەوڵی ئامادەكردنی كاروانێكی هاوكاریی مرۆییدان بۆ ناردنی بۆ هاووڵاتیان و لێقەوماوانی كەناراوەكانی سوریا.
رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاندووە: ئەم هاوكارییانە لەدوای ئەو رووداوانە دێت كە بووە مایەی ئازار و ناڕەحەتی لە كەناراوەكانی سوریادا، كە بووەهۆی لاوازی بەدەمەچوونی مرۆیی و هاوكاریی بۆ هاووڵاتییە زیانلێكەوتووەكان بەهۆی توندوتیژییەكانی ئەو ناوچانەوە.