لە میدیای ئێرانییەوە

وەڵامی هەڕەشەكان دەدەینەوە

10:39 - 2025-03-18
جیهان
90 جار خوێندراوەتەوە

حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: گەلی ئێران ئاشتیخوازە، نەك شەڕخواز و هەرگیز بۆ هیچ شەڕێك هەنگاوی نەناوە، بەڵام ئەگەر كەسێك هەڕەشەی لێبكات ئامادەی جەنگە و وەڵامێكی پێویست بە هەڕەشەكان دەداتەوە.

سەلامی راشیگەیاندووە: هەرجارێك نەیارانی ئێمە شكست بهێنن لەو شكستە پەند وەرناگرن و هەڵەكانی خۆیان دووبارە دەكەنەوە، دوژمن و نەیارانی ئێمە راهاتوون كە هەموو شت بە هەڕەشە بەرەو پێش ببەن، بێگومان دیسان هەرەسدەهێنن و ئێمە وەڵامی هەڕەشەكان دەدەینەوە. 

 ئا: وەفا رۆستەمی

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان