لە میدیای ئێرانییەوە

دانوستان لەگەڵ ئەمریكا

10:46 - 2025-03-18
جیهان
127 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوێكی پێشووی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دووبارەبوونەوەی ئەزموونێكی شكستخواردووە. 
فەرەیدون عەباسی سەرۆكی پێشووی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: ئەمریكا تا ئێستا سەلماندوویەتی كە هەرگیز پابەندی ئەو گفتوگۆ و دانوستان و بڕیارانە نابێت كە دەیكات و تەنها بەدوای بەدەستهێنانی هێز و دەسەڵاتەوەیە.
 عەباسی وتی: دۆناڵد ترەمپ خۆی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی دڕاند و هەڵوەشاندەوە، بۆیە ئەزموونەكان پێماندەڵێن ئەمریكا هەرگیز پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نابێت و تەنانەت كاتی خۆی شەڕی بەسەر ئێمەدا سەپاند و دەبێت پەند وەربگرین كە نەچینە دانوستان لەگەڵ ئەمریكادا، ئەگەر چووینە دانوستانەوە دەبێت بزانین كە ئەمریكا پەیمان شكێنە.  

   ئا: وەفا رۆستەمی

بابەتە پەیوەندیدارەکان