لە میدیای ئێرانییەوە

ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان ئێران و كوێت

10:48 - 2025-03-18
جیهان
123 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد خاكی ئەندامی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و كوێت رایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەر دوو وڵات گەیشتۆتە 300 ملیۆن دۆلار، كە بە بەراورد بە ساڵی پار، 100 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە. 
خاكی راشیگەیاند: رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و كوێت دەكرێت تا یەك ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە و لە ئێستادا هەموو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە رێی ئاوییەوە دەكرێت و بڕیارە لە ئایندەدا ئاڵوگۆڕەكان لە رێگەی وشكانیشەوە بكرێت.

  ئا: وەفا رۆستەمی

بابەتە پەیوەندیدارەکان