وەرزی نوێی ئەمساڵی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن، بە قۆناغی ئوسترالیا دەستیپێكرد، بەپێی ئەو رۆزنامەیەی بۆ ئەمساڵ - 2025 دانراوە، پاڵەوانێتییەكە لە 24 قۆناغ پێكدێت، لە ئوسترالیا دەستپێدەكات و سەرەتای مانگی دیسەمبەری 2025، لە ئەبو زەبی كۆتایی دێت، یەكەم تا پێنجەم قۆناغیش یەك لەدوای یەك بەمشێوەیە دەبن:
1 -ئوسترالیا - 16/3/2025.
2 -چین - 23/3/2025.
3 -ژاپۆن - 6/4/2025.
4 -بەحرەین - 13/4/2025.
5 -سعودیە - 20/4/2025.
لە قۆناغی ئوسترالیا دا، لاندۆ نۆریس -ی بەریتانی توانی نازناوی پاڵەوان بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە بەوەی یەکەم 25 خاڵی ئەمساڵی تۆمار کرد و پلەی یەکەمیی گرت.
یەکەم تا سێیەمی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە بوو؛
-1 لاندۆ نۆریس- بەریتانیا (تیپی ماکلارین).
-2 ماکس ڤێرستاپین- هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ).
-3 جۆرج راسل- بەریتانیا (تیپی مارسیدیس).
لەبەرئەوەی هەردوو شۆفێری تیپی ماکلارین(نۆریس و بیاستری یەکەم نۆیەم بوون، تیپەکەشیان بە 27 خاڵ یەکەمە، هەردوو شۆفێری تیپی مارسیدیسیش(رۆسێل و ئەنتۆنێللی) سێیەم و چوارەم بوون، ئەمانیش بە 27 خاڵ تیپەکەیان دووەمی ریزبەندیی تیپەکانن.
شایانی باسە قۆناغی داهاتوو کە قۆناغی دووەم دەکات، لە چین رۆژی یەکشەممە 23/3/2025 دەبێت.