د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائی دەكات بەبۆنەی گەڕانەوەی جەژنی (برۆنایا) و پشتیوانییان بۆ دووپاتدەكاتەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:
پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی رۆڵەكانی گەلەكەمان لە سابیئەی مەندائی دەكەین بەبۆنەی گەڕانەوەی جەژنی (برۆنایا)، هیوادارین جەژنێكی پڕ لە خۆشی و شادی بێت لەسایەی ئارامی و ئۆقرەیی و ئاشتیدا لە وڵاتمان، لەم بۆنەیەشدا جارێكیتر پشتیوانی خۆمان بۆ رۆڵەكانی ئەم پێكهاتە خۆشەویستە دووپات دەكەینەوە و دەستخۆشییان لێدەكەین بۆ بەشداریكردنی كارایان بە چالاكییە جۆراوجۆرەكان و رۆشنبیرییان لە سەرجەم كایەكانی مێژووی وڵاتەكەماندا و دەستگرتنیان بە یەكێتیی نیشتمانییەوە.