شێرپەنجەی خوێن، هەڕەشە لە منداڵانی دهۆك دەكات

10:56 - 2025-03-19
ڕاپۆرت
115 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان لەناو منداڵاندا دادەنرێت، ئێستا 482 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە لە دهۆك تۆماركراوە كە لە 85 % ی لە جۆری شێرپەنجەی خوێننە.
لەوبارەیەوە دكتۆر حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین كە تایبەتە بە نەخۆشییەكانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان لە دهۆك بە كوردستانی نوێی راگەیاند: زۆرترین جۆری شێرپەنجە لەناو منداڵانی دهۆكدا شێرپەنجەی خوێننە، هۆكارەكەشی كەش و هەواو و بۆماوەیی و خواردنی ناتەندروست و تەكنۆلۆژیایە. 
 وتیشی: لەماوەی نۆ ساڵی رابردوودا 482 حاڵەتی شیرپەنجەی منداڵان لە دهۆك تۆماركراوە كە 80 %ی شێرپەنجەی خوێنن لە 75 % چارەسەریان بۆ كراوە و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراون، چەند منداڵێكیش لە ئیتاڵیا چاندنی مۆخیان بۆ كراوە، لەگەڵ نەخۆشخانەییەكی ئەو وڵاتە رێكەوتنكراوە تا لەوێ بەشێك لە منداڵانی شێرپەنجە چارەسەر وەربگرن.
روونیشكردەوە ئێستا كار بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی خزمەتگوزاریی پێشكەوتوو و تایبەت بە شێرپەنجە دەكرێت، تا  خزمەت بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە بكات لە دهۆك، لەگەڵ ئەوەشدا سەنتەرێكی چاندنی ئێسك بەم نزیكانە دەكرێتەوە. توشبووانی شێرپەنجە لە هەموو تەمەنێكدا دەتوانن سوودیی لێوەربگرن.
دهۆک - ئەیاز هەركی

بابەتە پەیوەندیدارەکان