״پەسەندنەكردنی بودجە، پڕۆژەكانی وەبەرهێنان پەكدەخات״

10:53 - 2022-08-03
ئابووری
547 جار خوێندراوەتەوە

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: پەسەندنەكردنی یاسای بودجەی گشتیی، پڕۆژەكانی حكومەت لە بواری وەبەرهێناندا پەكدەخات، لە نێویشیاندا پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكان كە سەرئەنجام دەبنە هۆی دروستبوونی گرفت لە تێكڕای رێژەی گەشەكردنی ئابووریدا.
راوێژكارە داراییەکەی سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: «ئەو یاسایانەی وەك جێگرەوەی یاسای بودجەی گشتی كاری پێدەكرێت لەباری نەبوونی یاسای بودجەدا، تەنیا چارەسەرێكن بۆ ئەوەی ژیانی ئابووری وڵاتی پێ بەڕێوەبچێت، بە پێچەوانەوە بەردەوام بوون لەسەر ئەو دۆخە بۆ ماوەیەكی درێژ، هۆكار دەبێت بۆ داكشانی ئابووری و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری».

بابەتە پەیوەندیدارەکان