ئەمڕۆ یەکشەممە، رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)، بەئامادەبوونی هەڤاڵان رەوەند مەلا مەحمود، هیوا عەبدوڵڵا و ئاڤێستا شێخ محەمەد، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندەکانی دووی ڕێکخستنی کەرکوک و حەڤدەی رێکخستنی رۆژئاوا و هەژدەی ڕێکخستنی رۆژهەڵات، کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێم و عیراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەک ئاماژە بۆ دیدار و دانوستاندانەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە کاری ڕێکخراوەی و چالاکردنی ئۆرگان و ڕێکخستنەکان، کرا و هەروەک لە نزیکەوە گوێبیستی سەرنج و بۆچوونی هەڤاڵانی ئامادەبوو بوون.