شه‌هیدی فه‌رمانده، ستار عومه‌ر ئه‌حمه‌د شاسوار ناسراو به (مامۆستا ستار)، له‌دایكبووی ساڵی 1962ی خێزانێكی هۆزی كوردپه‌روه‌ری (وه‌یس وه‌یس)ی گوندی كانی میلی ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌نی قه‌زای شاره‌زووره، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاره‌زوور ته‌واوكردووه، دواتر خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی له‌سلێمانی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و كادرێكی چالاك و خۆشه‌ویستی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بووه، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له دروستكردنی رێكخستنی تۆكمه و به‌هێز له ناوچه‌ی شاره‌زوور.
ساڵی 1982 كه (عه‌لی عومه‌ر)ی برای شه‌هیدكرا، په‌یوه‌ندیی كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ئیتر وه‌ك پێشمه‌گه و مامۆستای شۆڕش درێژه‌ی به خه‌بات داوه.
له راپه‌ڕینی ساڵی 1991دا سه‌رپه‌رشتیی ناو زه‌ڕایه‌نی كردووه، دواتریش بۆته لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی زه‌ڕایه‌ن و ئه‌ندامی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه.
ساڵی 1992 كراوه‌ته كارگێڕی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ربه‌ندیخان، به‌هۆی لێهاتووییه‌وه له ساڵی 1993دا كراوه‌ته ئه‌فسه‌ری ئاسایش و دواتریش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان، وه‌ك ئه‌فسه‌رێك پله‌كانی بڕیوه تا رائید.
به‌داخه‌وه، شه‌وی 21\22/9/1996، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژ بوو دیلكرابوو، له‌گه‌ڵ سێ هاوسه‌نگه‌ری دیكه‌یدا، شه‌هیدكران و گه‌یشتنه كاروانی نه‌مران.