سيلین دیۆن، نوێكارییەكی نوێ لەسەر تەندروستی رادەگەیەنێت

11:54 - 2025-03-24
هەمەرەنگ
31 جار خوێندراوەتەوە

سيلین دیۆن، نوێكارییەكی نوێ لەسەر تەندروستی رادەگەیەنێت
گۆرانیبێژی جیهانی سيلین دیۆن، ساڵانێكە بەهۆی نەخۆشییەوە ژیانی گۆڕاوە و كاریگەریی لەسەر ژیانی هونەریی دروستكرد، بەڵام بە درێژایی نەخۆشییەكەی گەشبین بووە و هەرگیز بێ هیوا نەبووە، لە پەڕەی رەسمی خۆی لە ئینستاگرامدا نوێكارییەكی دڵخۆشكەری لەسەر تەندروستی خۆی بڵاوكردەوە.
سيلین دیۆن، تەمەن 56 ساڵ، كورتە ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە سەما دەكات لە كاتی یاریی گۆڵف لەگەڵ سێ كوڕەكەیدا، وا دەردەكەوێت كە لە دۆخێكی باشدایە، لەژێر ڤیدیۆكەدا نووسیویەتی: «رۆژێكی خۆشم لەگەڵ منداڵەكانم بەسەربرد، ئێستا باشترم و دەگەڕێمەوە ناو یارییەكە».
سيلین دیۆن تووشی نەخۆشی (رەقبوونی ماسولكە) بووە، كە نەخۆشییەكی درێژخایەنە و چارەسەركردنی ئەستەمە، هەرچەندە هۆكاری وردی ئەو حاڵەتە نادیارە، بەڵام پێدەچێت نەخۆشییەكی بەرگری بێت، جێگای سەرنجە كە ئەم نەخۆشییە زۆر دەگمەنە لە سەرانسەری جیهاندا لە هەر ملیۆنێك كەسی لە ناوەڕاستی تەمەندا  یەكێك تووشی دەبێت.

یەسنا محەمەد
سەرچاوە: سیدتي

بابەتە پەیوەندیدارەکان