ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کوردستانی نوێ : پێویستە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا بگاتە هەرێمی كوردستان

12:49 - 2025-03-24
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم: لە نزیكترین كاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزار

 ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: ئەوان وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا، هەموو هەوڵێكیان بە ئاراستەی چارەسەركردنی گرفتە داراییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵە، لەپێناو ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئێمە وەك نوێنەرانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، بەتایبەتی فراكسیۆنی یەكێتی، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن، بگاتە هەرێم، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق.
وتیشی: لەرابردوودا بەردەوام پێداگریمان كردووە لەسەر ئەوەی كێشە و گرفتەكان و هەموو ئەو بەربەستانە چارەسەربكرێت كە دێتەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەر و بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و چارەسەركردنی گرفتی لیستی مووچەی فەرمانبەران و رێكخستەوەیان بە شێوەیەكی بنەڕەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم (تەوتین)، ئێمە پشتگیری هەر بڕیارێك دەكەین لەبەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم بێت، وەك ئەو بڕیارانەی لەدادگای فیدراڵ تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەردەچێت، بەشێوەیەك فەرمانبەران ئازادبن لە هەر بانكێك خۆیان تۆماردەكەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە داوایەكمان لە دادگای ناوبراو تۆماركردووە و سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان