كاركردن لە مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی سنووری گوندەكانی داوێ بەردەوامە، كە بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەركی ئیدارەی گشتیی یەكێتی جێبەجێدەكرێت.
لەوبارەیەوە بەختیار كەریم تاقانەی ئەنفال قسەی بۆ كوردستانی نوێ كرد و وتی: دروستكردنی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی سنووری گوندەكانی داوێ، لەلای كەسوكاری ئەنفالكراوان كارێكی زۆر گرنگ و پێویستە، وتیشی: مۆنۆمێنتەكە لەسەر داواكاریی كەسوكاری ئەنفالكراوان لە ناوچەی داودە دروست دەكرێت، بۆ ئەوەش سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین كە بڕیاری لێداوە و هەنگاوەكەش نیشانەی خەمخۆریی بەڕێزیانە بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان.
حەیدەر ئەحمەد