عەقید ئاراس كەریم لێپرسراوی هاتوچۆی كفری پێشوازیی لە ژمارەیەك گەنجی سنوورەكە كرد، كە توانیویانە لەڕێگەی سایتێكەوە هەلی كار بۆ خۆیان دابین بكەن.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، لێپرسراوی هاتوچۆی كفری، رایگەیاند: ئەم گەنجانە ماوەیەكە سایتێكیان دروستكردووە بەناوی (tishkkifri.com)، كە لەڕێگەیەوە بە ماتۆڕ كەلوپەل و پێداویستی دەگەیەننە كڕیارەكان، وتیشی: داواكاریی ئێمە لێیان ئەوەبوو بەتەواویی پابەندی رێنماییەكانی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل بن و هۆكارەكانی سەلامەتی بۆ خۆیان، بەكاربهێنن و خەڵكی بێزارنەكەن.
حەیدەر ئەحمەد