״میللەتی كورد شایستەی ژیانێكی شەرەفمەندانەیە״

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریكردنی دۆزی كورد

01:22 - 2025-03-24
کوردستان
114 جار خوێندراوەتەوە

پەیامی سەرۆك بافڵ لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد: با هەموومان پێكەوە شان بە شان هەوڵبدەین و كاربكەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی كورد و سەرفرازیی بۆ كوردستان

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لە جەژنی نەورۆزی كوردان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد، خوێندرایەوە.
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی كوردان و سەری ساڵی نوێی كوردی، كە هاوكاتە لەگەڵ راپەڕینی كەركوكی قودسی كوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە كوردستانیانی خۆشەویست دەكەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.
نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێكەوەیی، برایەتی و یەكڕیزیی كوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریكردنی دۆزی كورد لە هەموو شوێنێك، میللەتی كورد شایستەی ژیانێكی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێكەوە شان بە شان هەوڵبدەین و كاربكەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی كورد و سەرفرازیی بۆ كوردستان. 
نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان