دوای 25 ساڵ TITANIC نمایشدەکرێتەوە

12:03 - 2022-08-03
هەمەرەنگ
587 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی «TITANIC» بڕیاریداوە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنان و نمایشکردنی ئەم بەرهەمە هونەرییەدا، جارێکی تر فیلمەکە لەسەر شاشەی سینەماکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان نمایش بکاتەوە و رۆژی 10/2/2023ی  دیاریکردووە بۆ نمایشکردنەوەی فیلمەکە. 
«TITANIC» ساڵی 1997 بۆ یەکەمجار نمایشکرا و بینەرێکی زۆری هەبوو، هەروەها داهاتێکی زۆریشی بەدەستهێنا و یەکێکیش بوو لەو فیلمانەی لەوکاتەدا ژمارەیەک خەڵاتی گرنگی پێبەخشرا کە بۆ بەرهەمهێنەران و رەخنەگرانی بواری سینەما شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو.
لەم فیلمەدا هەریەکە لە «لیۆناردۆ دیکاپریۆ» و «کەیت وینسڵت» دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکییان بینی، ئەمە جگەلەوەی «جیمس کامیرۆن» کە یەکێکە لە دەرهێنەرە دیارەکانی سینەما دەرهێنەری فیلمەکە بوو.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە نقوومبوونی کەشتییەک دەکات کە ساڵی 1912 لە لەندەنەوە بەڕێدەکەوێت بەرەو نیۆیۆرک، بەڵام لەناوەڕاستی زەریادا بە 2223 سەرنشینەوە نقووم دەبێت و تەنها 706 کەس لەو رووداوە رزگاریان دەبێت.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان