گرفتی باوەڕ و خودا و ئایین لە فەلسەفەی کانت-دا

12:08 - 2022-08-03
هەمەرەنگ
486 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 218 لاپەڕەدا کتێبی «گرفتی باوەڕ و خودا و ئایین لە فەلسەفەی کانت-دا» نووسینی «نەوزاد جەمال» چاپ و بڵاوکرایەوە کە یەکێكی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی «ئایین لە سنووری ژیری»ی کانتدا تەنها روونکردنەوەی واتا و رەهەندەکان و هێڵە سەرەکییەکان نییە بەشێوەیەکی فێرگەیی، بەڵکو لە تەکیدا خوێندنەوەی رەخنەیی تانوپۆی بۆچوونەکانی «کانت»یشە. لای زۆربەی کانتناسەکان ئەم بەرهەمە لە ریزبەندی دەقە رەخنەییەکانی هەژمارە نەکراوە، جگەلەوەی دەقێکی ناباویشە و کانت بە روونی ئامانجی تێزەکانی دەرنەبڕیوە، هاوکات شێواز و فۆڕمەکەشی جیاوازترە. بۆیە لای هەندێک بە هەند و بایەخ نەگیراوە. بەڵام ئەگەر وێنە گەورەکەی فەلسەفەی کانت و رۆڵە رەخنەییەکەی لە بەرچاو بگرین، دەبینین بایەخی تێزەکانی کانت تەنها لە ئیپستیمۆلۆجیا و میتافیزیک و ئاکار و ئیستاتیکدا چڕ نابێتەوە، بەڵکو کانت وەک فەیلەسووفێکی فرەڕەهەند توانای بەسەر بابەتی جیاواز و جۆراوجۆردا شکاوە.

دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان