سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی

12:11 - 2022-08-03
دووتوێ
425 جار خوێندراوەتەوە

بەختیار سەعید

 سێیەمین ئەزموونی نێودەوڵەتیمان لەدوای ئەوەی لە ساڵی 2021 توانیمان دووەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی سازبكەین كە تایبەت بوو بە ئاشتی، هەر لەو ساتەوە بیرمان لەوە كردەوە كە دیداری داهاتوومان بۆ پۆرترێتی كارتۆنی بێت و تایبەتیش بێت بەشاعیری مەزنی كورد (شێركۆ بێكەس) وەكو دیارترین شاعیری سەردەمی نوێی ئەدەبیاتی كوردی.
 هەرچەندە دیداری یەكەم كە تایبەت بوو بە (قەیرانی ئاو) لەساڵی 2019دا كاریكاتێرستان لە 47 وڵاتەوە بەشداریانكرد، دواتریش لەساڵی 2021دا دووەمین دیدار تایبەت بوو بە (ئاشتی) ئەنجامدرا كە لە 59 وڵاتەوە بەشداریكردن هەبوو، ئەمساڵیش 2022 بۆ سێیەمین دیدار كە تایبەتە بە پۆرترێتی كارتۆنی، هونەرمەندانی كاریكاتێرست لە 34 وڵاتەوە بەشداریان تێداكردووە كە هەنگاوێكی گرنگ بووە، لەلایەك كاری لەجۆرە پێشتر ئەنجام نەدراوە كە شاعیرێكی كورد ببێتە بابەتی سەرەكی دیدارێك و لەسەر ئاستی جیهان كاری بۆ بكرێت، ئەم تایبەتمەندییە لەسەر ئاستی عیراقیش بوونی نەبووە، هەربۆیە ئەو تایبەتمەندییەی 7 رەنگەیە كە بەردەوام كار لەسەر ئەو بوارانە دەكات كە پێشتر كاری لەسەر نەكراوە، لەهەمانكاتدا هەوڵێكی گرنگ و بەرچاو بوو كە  لەسەر ئاستێكی فراوانتر بەو وڵاتانە ئاشنا بكەین كە شاعیرێكی مەزنی وەكو شێركۆ بێكەس-مان هەیە. 
لەهەمانكاتدا درووستبوونی ئاشنایەتییەكی زۆر گرنگ و بەرچاو بۆ هونەری كاریكاتیر لە باشوری كوردستان بەگشتی و بەتایبەت شاری سلێمانی و ناوەندی 7رەنگە كە بزوێنەرەو خوڵقێنەری ئەم بیرۆكەیەیە كە هەموو ساڵەكان بەهاوكاری برای خۆشەویستم (پەروەر كەركوكی) ئەنجاممانداوەو ناوی دیدارەكە لە ئاستێكی فراوانی نێودەوڵەتی ریكلامی بۆ كراوەو خوێندنەوەی بۆ كراوە كە ئەوەش بایەخ و گرنگی پێدانی خۆیی هەیە چ بۆ شاری سلێمانی چ بۆ ناوەندی 7 رەنگە.
سوپاس بۆ هەموو هاوكارانی ئەم دیدارە زۆر دڵسۆزانە وەكو تیمێك كارمان كردووە تا ئەم دیدارە وەكو دیدارێكی نێودەوڵەتی بەردەوامی پێ بدەین و درێژە بەو ئەو هەلە بدەین كە لەرێگای ئەم دیدارەوە كاریكاتێرستانی كورد ئاشنایەتی و بەشدارییەكانی لەسەر ئاستی جیهان درێژەی هەبێت و بوونیان وەكو شانازییەك لەناوەندی كاریكاتێری جیهاندا هەبێت. 
سوپاس بۆ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و رۆژنامەی كوردستانی نوێ و دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە و مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان كە زۆر دڵسۆزانە هاوكاری سەرەكی ئەم دیدارەیان لەئەستۆگرت. 

 بەرێوەبەری دیداری سێیەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان