پارێزگاری دیالە ئیمزا لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی كۆڕنیشی ئەڵوەن لە شاری خانەقی دەكات و وابڕیارە بەم زوانە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لای خۆشییەوە ئەندازیار جەواد فەیزوڵڵا قایمقامی قەزای خانەقی بە كوردستانی نوێ-ی خانەقی وت: بە هەوڵی هەموولایەك دوای ئەوەی لە چوارچێوەی پڕۆژەكانمان داوامانكرد كە كۆڕنیشی ئەڵوەن جێبەجێ بكرێت لەسەر ئاوی ئەڵوەن، خۆشبەختانە پارێزگاری دیالە رەزامەندیی لەسەر داوە و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دواتر بەڕێز مەهداوی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە جەختیكردەوە: پڕۆژەكە 650 مەترە و لەسەر کەناری ئەڵوەن جێبەجێ دەكرێت، كە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەكە 300 رۆژە.
باسی لەوەشكرد: بڕی بودجەی تەرخانكراو زیاترە لە یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار و كاریگەریی دەبێت لەسەر جوانکردنی سیمای شارەكە و شوێنێكی گونجاو دەبێت بۆ كاتبەسەربردنی هاووڵاتیان.
قــایمقــــامی خانــــــەقی ئەوەشی ئاشكـــــراكرد کــــە بەمــــزوانە لە رێـــوڕەسمـــێکدا بــە ئــامـــادەبوونی پارێزگاری دیـــــالە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.