كانی مەحمود، شێوەكار، لە شاری سلێمانی لە دایكبووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی وێنەكێشانی تێدا دەركەوت، لە باخچەی ساوایان جیاوازتر خۆی دەبینی، بەردەوام خەریكی وێنەكێشان بوو و داواكارییەكانی لە دایك و خێزانەكەی تەنها بۆیە و قەڵەم بووە.
كانی مەحمود بە دوالاپەڕەی وت: شێوەكاریی بوو بە خولیایەك تا ئامادەییم تەواوكرد، بەڵام كاتێك چومە زانكۆ بۆماوەیەك دابڕام بەهۆی سەرقاڵیم بە خوێندنەوە، لە ماوەیەكی كورتدا دووبارە دەستم بەكاركردن كردەوە، زیاتر بۆیەی رۆنی و ئەكریلیك لەسەر كانفاس بەکاردەهێنم، كاتی كەرەنتینەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ من هەلێكی باش بوو، چونكە كاری جدیم دەكرد و چەندین تابلۆم نەخشاند.
وتیشی: بەشداری چەندین پێشانگەی هاوبەشم كردووە و ساڵی 2024 یەكەمین پێشانگەی تایبەتم لە هۆڵی زانكۆی جیهان كردەوە، بەردەوام دەبم لەسەر رێچكەی هونەری شێوەكاری، ئومێدم زۆرە لە رێگەی هونەرەكەمەوە خزمەتی زیاتر بە گەل و نەتەوەكەم بكەم.
دوالاپەڕە