״پاراستنی سەقامگیریی وڵات״

09:33 - 2022-08-04
کوردستان
704 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیكرد لە كلێمێنس سێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و ستایشی رۆڵی وڵاتەكەی كرد لە پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێم لە پڕۆسەی ریفۆرم و بەتایبەتیش لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
جێگری سەرۆك وەزیران، رۆڵی كلێمێنس سێمتنەری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەكاندا پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت. ستایشی رۆڵی ئەڵمانیاشی كرد كە هاوكار و پشتیوانی پڕۆسەی ریفۆرم بووە لە هەرێمی كوردستاندا و بەتایبەتیش لە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەدا.
سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عیراق، هەردوولا نیگەرانییان لە قووڵبوونەوەی ناكۆكییەكان لە بەغدا دەربڕی و هاوڕابوون كە پێویستە لایەنە عیراقییەكان لەپێناوی پاراستنی سەقامگیریی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان، دۆخەكە هێوربكەنەوە و لەڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانییەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن. «لەم قۆناغەدا كە عیراق بە دۆخێكی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت، پێویستە لایەنە كوردستانییەكان هەستیاریی دۆخەكە لەبەرچاوبگرن و بە یەكڕیزیی و یەكگوتاریی لە بەغدا هەوڵی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان بدەن».

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان