رزگار شوانی
خولیكی بالە
*لقی كەركوك -ی یەكێتیی ناوەندی بالەی عیراق، خولێكی بالەی بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بۆ چەند تیپێك رێكخست، لە یاریی كۆتایی خولەكەدا، تیپی هاوكاری لە تیپی چالاكی وەرزش و دیدەوانی كەركوكی بردەوەو یەكەمی خولەكەبوو، یارییەكش میوان و ئامادە بوویەكی زۆر ئامادە بوون، خەڵاتەكانی خولەكە دابەشكران و چەندین خەڵاتی تایبەتی تریش دابەشكران.
سەرۆكێكی نوێ
*بەم دواییە هەڵبژاردن بۆ دیارییكردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ لقی كەركوكی كۆمەڵەی وەرزشیی عیراقی كرا و پرۆفیسۆر د.مەتین سلێمان ساڵح، بە سەرۆكی نوێ دیارییكرا.
پرۆفیسۆر د.مەتین مامۆستایە لەكۆڵێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی كەركوك، لەلێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: كۆمەڵەكەمان گرنگی بە رێكخستنی كۆنفرانسی زانستی لە بواری وەرزشدا دەدات، هەوڵی رێكخستنی وۆرك شۆپی تایبەت بە وەرزش و ئاڵوگۆڕی زانستی لەنێوان زانكۆكەیاندا دەدات و دەمانەوێت بۆ لەمەودوا ئەم هەوڵانەمان چڕتر بكەیەنەوە و كاری جدی بۆ بكەین.