بە نوێنەرایەتی هەڤاڵ
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی، هەڤاڵ د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی
سیاسی لەگەڵ لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن
بۆ کۆنفرانسەکانی دیداری دووەمی یەکێتی کرا و رێوشوێنەکانی بەستنی دیدارە گشتییەکە
تاوتوێ کرا کە بەم نزیکانە دەبەسترێت.
لیژنەی باڵای دیدار،
سکرتاریەتی لیژنەی باڵای راسپارد بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نۆهەمین دیدار لە راپەڕین
کە بریارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٩-٤-٢٠٢٥ سازبکرێ.
نۆهەمین کۆنفرانس
دوای کۆنفرانسەکانی (موسڵ، سلێمانی ، دهۆک، هەولێر ، کۆیە، گەرمیان، شارەزوور و کەرکوک)
دێت و کۆتا کۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەکەیە.سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی
ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دیداری یەکێتی کە لەلایەن
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت،
بەشێکە لە چالاکییە رەسمییەکانی یەکێتی.
بە گوێرەی پەیڕەوی
ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە
لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەتەکانی یەکێتیی لە
کایە جیاجیاکانی تێکۆشاندا.