ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
له‌وانه‌یه وڵاتانی عه‌ره‌بی رووی خۆیان له كڕینی كاڵای ئه‌مریكی وه‌ربگێڕن و پێداویستییه‌كانیان له وڵاتانی دیكه بكڕن، به‌وه‌ش ته‌رازووی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه تا ئێستا به قازانجی ئه‌مریكا بووه، ره‌نگه پێچه‌وانه بێته‌وه
جه‌نگی بازرگانیی جیهان، به رێبه‌ریی ئه‌مریكا له په‌ره‌سه‌ندندایه و ئابووریی جیهان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی مه‌ترسیدار ده‌بات، له‌م جه‌نگه‌دا دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه، تره‌مپ له تازه‌ترین هه‌نگاویدا گومرگی سه‌ر كاڵای وڵاتانی دیكه‌ی به رێژه‌ی به‌رچاو زیادكرد، زیادكردنه‌كه‌ش له %10وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گات به %49، هه‌رچه‌نده عیراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ر پلاری ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه كه‌وتووه و ترەمپ بڕیای داوه به رێژه‌ی %39 گومرگ بخاته سه‌ر ئه‌و كاڵایانه‌ی له عیراقه‌وه هاورده ده‌كرێن، به‌ڵام به وته‌ی پسپۆڕان، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر عیراق نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق جگه له نه‌وت هه‌نارده‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌مریكا نییه، سه‌پاندنی گومرگی زۆریش بۆ سه‌ر نه‌وتی عیراق به زیانی خودی ئه‌مریكا ته‌واو ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێده‌چێت، یاسا نوێیه‌كه‌ی گومرگ نه‌وت و غازی عیراقی لێ جیا بكرێته‌وه.
گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان
نه‌بیل ئه‌لمه‌رسومی پسپۆڕی ئابووری، له لێدوانێكدا بۆ سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی گومرگه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ وتی: تره‌مپ گومرگی به‌سه‌ر هه‌موو كاڵایه‌كدا سه‌پاندووه كه له وڵاتانی دیكه‌وه ده‌چێته ئه‌مریكاوه، گومرگه‌كه‌ش به رێژه‌ی جیاجیایه، كه له %10وه ده‌ست پێده‌كات و به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێت، گومرگی سه‌ر كاڵای عیراقی گه‌یشتۆته %39، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی عیراق بۆ ئه‌مریكا زۆر سنوورداره، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر عیراق نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان ده‌بێت و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خواست و خستنه‌ڕووی بازاڕی نه‌وت ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بوو، به جۆرێك نزیكه‌ی دوو دۆلاری له نرخی نه‌وت دابه‌زاند و له رۆژانی داهاتووشدا كاریگه‌ریی خراپی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه نه‌وتییان هه‌یه و هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
عیراق و نه‌وت
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌شهه‌دانی پسپۆڕی ئابووری به سایتی ئیلافی راگه‌یاند: به‌هۆی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه عیراق و ئه‌مریكاش، واته هه‌ردووكیان زیانیان پێده‌گات، چونكه عیراق جگه له نه‌وت هیچ هه‌نارده‌یه‌كی دیكه‌ی نییه بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ویش 250 هه‌زار بۆ 450 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌پاندنی گومرگ به‌و رێژه زۆره هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقیش بگرێته‌وه، ئه‌وا نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له بازاڕی ئه‌مریكادا به‌رز ده‌بێته‌وه و خواست له‌سه‌ر نه‌وتی عیراقیش كه‌م ده‌بێته‌وه، كه‌واته سه‌پاندنی گومرگ به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقدا له قازانجی هیچ لایه‌كیاندا نییه.
محه‌مه‌د غه‌سان حه‌به‌ش شاره‌زا له بواری ئابووریدا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سكای نیوز وتی: سه‌پاندنی گومرگ به‌سه‌ر هه‌ندێك وڵات‌دا تا راده‌ی هاوتاكردنه‌وه‌ی گومرگی سه‌پێندراوی ئه‌و وڵاتانه به‌سه‌ر كاڵای ئه‌مریكادا سیاسه‌تێكی گه‌مژانه‌یه و وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌سێك به تفه‌نگه‌كه‌ی نیشانه‌ی له قاچی خۆی گرتبێته‌وه، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته هیچ سوودێك به خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ناگه‌یه‌نێت.
پاراستنی پیشه‌سازیی ناوخۆ
تره‌مپ وه‌ك خۆی چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه، ئامانجی له سه‌پاندنی گومرگێكی زۆر به‌سه‌ر كاڵا‌و به‌رهه‌می وڵاتاندا، پاراستنی پیشه‌سازیی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بازرگانی و هه‌روه‌ها هاندانی پیشه‌سازیی ناوخۆیی، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی وا ره‌نگه به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك وڵات سوودی هه‌بێت، بۆ نموونه: سه‌پاندنی گومرگ به رێژه‌ی %35 به‌سه‌ر كاڵا و ئۆتۆمبێلی چیندا، ده‌كرێ نرخی ئۆتۆمبێلی چینی له بازاڕی ئه‌مریكادا به‌رز بكاته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان باشتر ده‌توانن كێبڕكێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ره‌بی بێمانایه، چونكه به‌ر له سه‌پاندنی ئه‌و گومرگه‌ش ته‌رازووی بازرگانیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به قازانجی ئه‌مریكا بووه.
ته‌رازووی بازرگانی
د. مازن دێروان پسپۆڕی ئابووری به سكای نیوزی راگه‌یاند: زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵای وڵاتانی دیكه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مه‌كانی خودی ئه‌مریكا و سه‌ره‌نجام نرخی شمه‌ك له‌سه‌ر به‌كاربه‌ریش گران ده‌بێت، دواتریش وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه گومرگی زیاتر بخه‌نه سه‌ر كاڵای ئه‌مریكی، ئه‌و كاته كاڵای ئه‌مریكی له بازاڕی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا توانای كێبڕكێی نابێت و سه‌ره‌نجام فرۆشی كاڵای ئه‌مریكی رۆژ به رۆژ كه‌متر ده‌بێت. ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ، وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووی خۆیان له كڕینی كاڵای ئه‌مریكی وه‌ربگێڕن و پێداویستییه‌كانیان له وڵاتانی دیكه بكڕن، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌رازووی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی پێچه‌وانه بێته‌وه به قازانجی وڵاتانی عه‌ره‌بی، چونكه تا ئێستاش ئه‌و ته‌رازووه به قازانجی ئه‌مریكایه.
بڕی قازانج و زیان
هه‌رچه‌نده ئه‌م جه‌نگه بازرگانییه‌ی تره‌مپ به‌رپایكردووه، به بۆچوونی شاره‌زایانی بواری ئابووری ساڵانه بڕی 600 ملیار دۆلار داهات بۆ خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌گێڕێته‌وه و تره‌مپ پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه پیشه‌سازیی ناوخۆیی به‌هێز ده‌كات و هه‌لی كاری زۆریش ده‌ڕه‌خسێنێت، به تایبه‌تیش له پیشه‌سازیی پۆڵا و دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، داخۆ بڕی قازانج له‌م جه‌نگه بازرگانییه‌دا زیاتر ده‌بێت له بڕی ئه‌و زیانانه‌ی به به‌كاربه‌ری ئه‌مریكای ده‌گه‌یه‌نێت؟ پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، بۆ نموونه پسپۆڕێكی وه‌كو كین رۆگۆڤ، كه پێشتر له سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ختینه كاریكردووه، پێی وایه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ به جۆرێك هه‌ڵاوسان له ئه‌مریكادا دروست ده‌كات، كه ئابووریی ئه‌و وڵاته به رێژه‌ی %50 به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌بات.
جه‌نگی جیهانیی بازرگانی
جه‌نگی بازرگانیی تره‌مپ، كاریگه‌ریی توندی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی وڵاتانی وه‌ك چین، كه‌نه‌دا، مه‌كسیك ده‌بێت، به‌وه‌ش زیانی گه‌وره به‌و وڵاتانه ده‌گات، به تایبه‌تی كه ئه‌وان هاوبه‌شیی گرنگیی بازرگانیی ئه‌مریكان، له هه‌مان كاتدا وڵاتانی دیكه‌ش ده‌سته‌وستان ناوه‌ستن و كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته، ئه‌وه‌تا چین و كه‌نه‌دا و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش رایانگه‌یاندووه، رێوشوێنی هاوشێوه ده‌گرنه‌به‌ر و گومرگی زۆر به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا، به تایبه‌تیش خواردنه‌وه كحولییه‌كان و ئۆتۆمبێل و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، ئیدی لێره‌وه جه‌نگی جیهانیی بازرگانیی ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رچاوه: ABC، به‌غداد ئه‌لیه‌وم، سكای نیوز، ئیلاف