زانكۆی سلێمانی؛ یەكەمی هەرێم و سێهەمی عیراق

10:35 - 2022-08-04
کوردستان
687 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین ریزبەندی بڵاوكراوەی (وێبۆمەتریك) بۆ ریزبەندیكردنی ئاستی زانكۆكان، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان یەكەمی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عیراقیش سێهەمی بەدەستهێناوە.
لەو بارەیەوە پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، رایگەیاند، بەدەستهێنانی ئەو ئاستە بەرزە لە ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراقدا، بەرهەمی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانە.
وتیشی، دەستخۆشی لە مامۆستایانی زانكۆکەمان دەكەم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و توێژینەوە ئاست بەرزەكانیان، كە بەوهۆیەوە زانكۆی سلێمانی (زانكۆی دایك) لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات زیاتر لە هەوڵی پێگەیاندنی خوێندكاران و پێشخستنی زانكۆ بن، دەشڵێت:دەبێت زانكۆ وەك ناوەندێكی گرنگی ئەكادیمی، لە رێگەی زانست و توێژینەوەكانییەوە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ كۆمەڵگە هەبێت.
زانكۆی سلێمانی چەندین ساڵە بەپێی ریزبەندی (وێبۆمەتریك) لەو ئاستە بەرزەدایە و بەردەوام لە پێشكەوتنی زانستی دایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان