كێشەی كەمئاوی لە كۆیە چارەسەردەكرێت

11:31 - 2022-08-04
کوردستان
598 جار خوێندراوەتەوە

نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە كۆیە خەرج دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی سایتی حكومەتی هەرێم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، رەزامەندیی دەربڕیووە لەسەر خەرجكردنی بڕی  999 ملیۆن و 821 هەزار و 180 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی لە كۆیە و دەوروبەری.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو بودجەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 تەرخانكراوە و بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان