هه‌ستی قاسم، میدیاكار، ساڵی 1993 له شاری كه‌ركوك له دایكبووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا بێژه‌رێكی لێهاتووی زمانی عه‌ره‌بیيه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك .
هه‌ستی قاسم به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له ساڵی 2013 چوومه نێو كاری میدیایی كه پاڵپشتی سه‌ره‌كیم باوكم بوو، زمانی عه‌ره‌بیم له‌به‌ر دوو هۆكار هه‌ڵبژارد، یه‌كه‌میان له رووی زمان و خوێندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بوو، دووهه‌میش وا هه‌ستم كردووه پانتاییه‌كی زۆرتر هه‌یه له زمانی عه‌ره‌بیدا.
وتیشی: میدیاكار ده‌بێ خاڵی سه‌ره‌كی په‌یامێكی دروست و جوان به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نێت، هیوادارم بتوانم له‌گه‌ڵ هاوكارانم له ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك په‌یامێكی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكییانه به بینه‌ران و گوێ‌گران بگه‌یه‌نم، دواڕۆژیش بتوانم له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌نگ و ره‌نگی ره‌سه‌نی كوردی به زمانی عه‌ره‌بی بگه‌یه‌نم.
رزگارشوانی - كه‌ركوك