کاتێک ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی رۆڵی کاراکتەری مەلیفسێنتی گێڕا لە بەشی یەکەمی فیلمی maleficent ساڵی 2014 کە تێیدا دوو باڵی گەورە و دوو شاخی ترسناکی هەیە، تووشی کێشە بوون، چونکە هەر منداڵێکیان دەهێنا تاوەکو رۆڵی کاراکتەری ئۆرۆرا "جوانی خەوتوو" بە منداڵیی بگێڕێت بە بینینی ئەنجلینا دەترسان و دەستیان دەکرد بە گریان، بۆیە ئەنجلینا ڤیڤیانی کچە بچووکی خۆی هێنا تاوەکو ئەو رۆڵە بگێڕێت، چونکە ئەو تاکە کەس بوو دایکی بناسێتەوە و نەترسێت و رۆڵەکە بگێڕێت.