کەی لیڤا دەناسێنرێت؟

12:32 - 2022-08-04
وەرزش
597 جار خوێندراوەتەوە

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزان و ئەستێرەی نێودەوڵەتی پۆڵەندا لە یانەی بایرن مونشنەوە چووە یانەی بارسیلۆنا.
بۆند و چوونی ئەم یاریزانە ناودارەی جیهان لە بایرن مونشنەوە بۆ بارسیلۆنا بەرامبەر بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیە و بۆ ماوەی سێ ساڵە تا 2025.
رەنگە بۆندی لیڤا لە بەر گرنگی ناو و ناوبانگی لیڤا خۆی و ناو و ناوبانگی هەردوو یانەی بارسیلۆنا و بایرن مونشنیش گرنگترین بۆندبێت لەم وەرزەدا، بۆیە بارسا دەیەوێت بۆ ناساندن و پێشکەشکردنی ئەم یاریزانە و ئیمزاکردنی بۆندەکەی، مەراسیمێکی شایستە و جیاوازتر رێکبخات لە سەرجەم ئەو مەراسیمانەی بۆ یاریزانە نوێیەکانی تری خۆیان رێکیخستووە.
مەراسیمەکە وەک یانەی بارسا رایگەیاندووە رۆژی هەینی 5/8/2022 لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نوو دەبێت و مەراسیمێکی زۆر تایبەت و جیاواز دەبێت، واش چاوەڕوان دەکرێت هاندەرانێکی زۆر ئامادەی مەراسیمەکە ببن، هەر لەبەر ئەوەشە  لە سەعات 10:30 نیوەڕۆی ئەو رۆژەوە سەرجەم دەرگاکانی یاریگاکە بەڕووی ئامادە بووان و هاندەرانی یانەکەدا دەکرێنەوە، سەعات 12 ی نیوەڕۆ ئاهەنگی ناساندنی لیڤا بەهاندەران دەستپێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان