خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق، پێی ناوەتە هەفتەی حەوتەمی قۆناغی دووەمەوە، یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیەش رۆژی شەممەی رابردوو 5/4/2025 بەم دوو یارییە دەستیپێكرد:
*فتووە 24 × 40 حەشدی شەعبی.
*كەربەلا 20 × 27 شورتە.
رۆژی یەكشەممەی رابردووش، تیپی یانەی سلێمانی كە تەنیا یانەی كوردستانە بەشداریی ئەم خولەیە، لەنێو هۆڵی داخراوی د.لەتیف، میوانداریی لە تیپی یانەی كەرخ كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی تیپی میوان 37×23 كۆتاییهات و لەم یارییەشدا تیپی یانەی سلێمانی نەیتوانی بردنەوە دەستەبەر بكات.
هەر ئەو رۆژە، دوو یاریی تریش كران:
*موسەییەب 26 × 36 دیالە.
*نەوتی بەسرە 30 × 21 بەلەدییەی بەسەرە.
دەبێت دوێنێ دووشەممە، هەردوو تیپی یانەكانی زیقار و جەیش-یش دوا یاریی ئەم هەفتە نوێیەیان كردبێت.