ئێستا یانەی هەولێر و سەمیر بابۆ-ی راهێنەر لەكێشەیەكی سەختدان و بابۆ دەڵێت، من دەستم لە كاری راهێنەریی یانەی هەولێر كێشاوەتەوە و وازم هێناوە، ئیتر راهێنەری هەولێر نیم، چونكە ناهێڵن بەدڵی خۆم ئیش بكەم، بەڵام ئیدارەی یانەی هەولێر بەپێچەوانەوە قسە دەكەن و دەڵێن، بابۆ لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە وازیهێناوە، هیچ داوایەكی رەسمی ئەومان بەدەست نەگەیشتووە.
دەبوو رۆژی شەممەی رابردوو كێشەی نێوان بابۆ و یانەی هەلێر یەكلا بكرایەتەوە و دەستەی بەڕێوەبەریی یانەكە دوا بڕیاری بدایە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخر بۆ رۆژی یەكشەممەی رابردوو.
دوا لێدوانی بابۆ سەبارەت بەم مەسەلەیە ئەوەیە، بەچەند مەرجێكی خۆم دەگەرێمەوە بۆ كاری راهێنانی یانەی هەولێر، ئەگەر ئەوەی داوای دەكەم بۆم جێبەجێ نەكەن، هەرگیز ئامادە نیم بگەرێمەوە.