نەورۆز میوانداریی نەوتی مەیسان دەکات

02:38 - 2025-04-08
وەرزش
45 جار خوێندراوەتەوە

پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی 26 لە خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق، رۆژی پێنچشەممەی ئایندە، یارییەكانی هەفتەی 27 یش دەستپێدەكەن و یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە تا رۆژی شەممەی ئایندە 12/4/2025 بەردەوام دەبن، یاریی یانەكانی كوردستانی بەشدار  لەم خولەدا بەمشێوەیەن.
یارییەكان
پێنجشەممە 10/4
*دهۆک × مینا - لە یاریگای دهۆک.
هەینی 11/4
*حدود × هەولێر- لە یاریگای ئەحمەد رازی.
*كەربەلا × زاخۆ –لە یاریگای کەربەلا.
شەممە 12/4
*نەورۆز × نەوتی مەیسان - لە یاریگای نەورۆز.
لە یارییەكانی هەفتەی 26 ی ئەم خولەدا، كە هەفتەی پێشوو كران، نەورۆز لە یاریگای خۆیدا 1-0 لە مینای بەسرەی بردەوە، قوو جەوی لە یاریگای خۆیدا 2-1 لە نەوتی بەسرەی بردەوە، زاخۆ بەردەوامە لە گرتنی لووتكەی ریزبەندیی و لەم هەفتەیەی یارییەكاندا لە زاخۆ بردنەوەیەکی گرنگی تۆمار کردو 1-0 لە شورتەی سێیەمی ریزبەندیی بردەوە، زەوراش لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەكی باشی تۆمار كردو 2-1 لە دهۆکی بردەوە.
ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی خولەكە و ریزبەندیی یانەكانی كوردستانی بەشدار، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-1 زاخۆ (26 یاریی)(52 خاڵ).
-2 زەورا (26 یاریی)(52 خاڵ).
-3 شورتە (24 یاریی)(50 خاڵ).
-4 قووەجەوی (26 یاریی)(44 خاڵ).
-5 تەڵەبە (25 یاریی)(43 خاڵ).
-7 دهۆك (21 یاریی)(40 خاڵ).
-12 نەورۆز (26 یاریی)(33 خاڵ).
14 - هەولێر (25 یاریی)(32 خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان