ئیمان کاوە
مارک ئەندرێیە تیرشتیگن-ی گۆڵپارێزی ئهڵمانی یانەی بارسیلۆنا، به رسمی جیابوونەوەی خۆی لە دانیێللا-ی هاوسەری راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی چهند ساڵێکە پێكهوهن. گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جیابوونەوەی خۆی لە دایکی منداڵەکانی ڕاگەیاند.
تیرشتیگن نووسیویەتی: ״دوای ئەوەی بەوردی بیرمان لێ كردهوه، من و دانی بڕیارماندا ههر یهكهمان بە ڕێگای خۆماندا بڕۆین، ئەم بڕیارە ئاسان نەبوو، بەڵام پێمان وایە باشترین هەنگاوە بۆ ئێمە״.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرنجی هاوبەشیان لەسەر ئەوەیە کە باشترین شت بۆ منداڵەکانیان بکەن و پابەنددەبن بە کارکردن پێکەوە، وەکو دایک و باوک و مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر بە رێز و پێزانینەوە، وەک هەمیشە هەمان بووه.
بەڵام رۆژنامەی (elperiodico) ی ئیسپانی و رادیۆی کەتەلۆنیا و بە تایبەتیش رۆژنامەنووس جولیانا کانێت، لە بەرنامەی (ئەوەی لێرە نایبینین) نووسیویەتی: ״تیرشتیگن دوو مانگ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە کە لهگهڵ راهێنەری تایبەتی ئەو فێڵی لێکراوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەش خیانەتی هاوسەرەکەی پێقبوڵ نەکراوە״.
جولیاناش ئاماژەی بەوەکردووە، پاش ئهوەی شتیگن ماڵی بەجێهێشتووە، چووەتە هۆتێلی گراند هایاتی یانهی بارسیلۆنا، بەبیانووی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ دەکرێتەوە.
شایەنی باسە، رەنگە ئەم وەرزە خراپترین وەرزی ژیانی وەرزشی تیر شتیگن بێت، بەتایبەتی کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو، ئەمەش وایکرد لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.