غەیاسەددین سهیان سیاسەتمەدارێکی کوردی خەڵکی مووشی باکووری کوردستانە و لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا بۆ خوێندن رووی لە ئەڵمانیا کردووە. ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات بوو کە سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی ـ جەلالی بوو. لە ساڵی1995 تا2012 ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی بەرلین بووە لەسهر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا.
״ گروپێکی کوردیم لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دروستکرد״
غهیاسهددین سەیان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی بەرلین لەسەر لیستی پارتی چەپ و سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان، بە کوردستانی نوێی راگەیاند: من لە بنەماڵەیەکی سیاسی کورد لە باکووری کوردستان گەورە بووم، بەڵام رێبازی رهوانشاد سهرۆك مام جەلال تاڵەبانی، کاریگەریی تایبەتی لەسەر بیروڕای سیاسیی من هەبووە. ئەم کاریگەرییە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستیپێکرد، کاتێک ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد (ئەقسە) بووم، کە سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بوو. دوای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ساڵی 1975، بهردهوام له سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانی یهكێتیی نزیک بووم و بەردەوامبووین لە خەباتی سیاسی و کوردایەتیمان له وڵاتانی ئهوروپا.
وتیشی: زۆرجار چاوم بە سەرۆک مام جەلال کەوتووە و کاتێک لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا نەخۆش بوو لهگهڵی بووم، هەمیشە رێز و دڵسۆزی خۆم، بۆ ئەم سەرکردە گەورەیەی گەلی کورد نیشانداوە. هاوکات رهوانشاد سهرۆك مام جهلال، بهردهوام هەوڵی جددی داوە بۆئەوەی هێز و لایەنە کوردییەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستان لەیەکتر نزیک ببنەوە و ئامانجێکی ئامانجداری نەتەوەیی جیاوازی هەبووە، بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی ناوخۆی کورد.
روونیشیکردەوە، ئەزموونی ئێستای باشووری کوردستان بەشێوەیەکی سەرەکی لە سایەی سەرۆك رەوانشاد هەڤاڵ مام جەلال بهدیهاتووه، چونکە ئەو دەستپێشخەریکرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ و پێکهێنان و رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، كه دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق لە ساڵی 2003، ئەزموونێکی کوردی لە کوردستانی عیراق دروست بوو.
غەیاسەددین سهیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ مێژوو رەوانشاد هەڤاڵ مام جەلال رەمزێکی گەورەی نەتەوەی کورد بوو، لە گۆڕەپانی سیاسیی جیهانیدا، پێگەیەکی گەورەی هەبووه و لەلایەن دۆست و دوژمنانەوە رێزی لێدەگیرا، هەروەها سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز بوو کە لە پێناو ئاشتی و مافەکانی گەلی کورددا خهبات و تێکۆشانی دەکرد، هەروهها پێویسته لەسەر بیر و رێبازی هەڤاڵ مام جەلال تاڵەبانی بەردەوام بین، بۆ گهیشتن به مافهكانی گهلی كوردستان.
لە ساڵی 1995 تا2012 لە سهر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی هەرێمی بەرلین هەڵبژێردرام. هاوكات لە ساڵی2009 کۆنفرانسێکم لەسەر کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ئەڵمانیا رێکخست کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ئەم کۆنفرانسە بووەهۆی ناساندنی کۆمەڵکوژی دەرسیم کە لە ساڵی1937لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە دژی خەڵکی دەرسیم ئەنجامدرا بوو.
غەیاسەددین سهیان: مام جەلال رەمزێکی گەورەی نەتەوەی کورد بوو، لە گۆڕەپانی سیاسیی جیهانیدا، پێگەیەکی گەورەی هەبووه و لەلایەن دۆست و دوژمنانەوە رێزی لێدەگیرا، هەروەها سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز بوو
ههروهها دهڵێت: لەرێگەی هەوڵەکانمەوە گرووپێکی کوردیم لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دروستکردووە کە چهند ئەندام پەرلەمان و لایەنە جیاوازەکانی ئەڵمانیا لەخۆدەگرێت، کە ئامانجیان لۆبی کوردە لە ئەڵمانیا و ئەوروپا بە گشتی. لە هەر شوێنێک کاری مرۆیی بۆ مافەکانی میللەتەکەمان هەبێت، من هەمیشە پاڵپشتیم کردووە.
وتیشی: ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد سوود لە سیاسەتی نێودەوڵەتی وەربگرن، چون کۆسۆڤۆ بۆتە دەوڵەت، کوردیش مافی سەربەخۆیی کوردستان بەدەست دەهێنێت. هەروەها لە ئێستادا سەرۆکی کۆمەڵەی هیوایهتی کورد بۆ نەتەوەكان لە ئەوروپا دهكهم. ئامانجی سەرەکیمان لۆبیکردنە بۆ دۆزی رەوای گەلی کورد له ئهوروپا. هەروەها لە هەر خۆپیشاندان و رێپێوانێکی کوردی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ دۆزی کوردی ههبێت بەشداردەبم.
کاتێک چەکدارانی داعش شەنگالیان داگیرکرد و خەڵکهكهیان جینۆساید کرد، من نامەیەکم بۆ سکرتێری گشتیی نهتهوه یەکگرتووەكان نارد، ئەوانیش پشتیوانی خۆیان بۆ شنگال و پرسی ئێزدییەکان دووپاتکردەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی خەڵکی شنگال.
وتیشی: باوەڕم بە هەنگاوەکانی ئەردۆغان و باخچەلی نییە، چونکە ئەوان لەژێر فشارێکی زۆری ناوخۆییدان و خەڵکی تورکیا نیگەرانن لێیان.
شایهنی باسه غەیاسەدین سهیان لە ساڵی 1954 لە شاری موشی باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی دیاری سیاسیی کورد لە دایکبووە. دەرچووی زانستە سیاسییەکانە لە ئەڵمانیا. هەروەها بنەماڵەکەی رۆڵێکی بەرچاویان لە بەشداری رێکخراوی ئازادیی و شۆڕشی شێخ سەعید پیران هەبووە. پاشان بنەماڵەکەیان بەهۆی خەباتی سیاسی و کوردایەتییەوە راگۆێزڕاون بۆ ئهزمیر.
لەلایەن ئەیاز هەرکی-یەوە ئامادە کراوە