كە‌ریم رەسوڵ، سێیەم شەهیدی یەك خێزان

10:19 - 2025-04-09
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە
شەهید كەریم رەسوڵ

 حەیدەر مەنتك


هەر دوای راگەیاندنی شۆڕشی نوێ لە ساڵی 1976دا، بە پۆل گەنجانی وڵات كەوتنە خۆ بەشداریكردن لە خەباتی ئەو شۆڕشەدا، گەنجانی خوێندەوار و چاونەترس دەیان شانە و دەستەی نهێنییان پێكهێنا و بوونە پشتیوانێكی بەهێزی شۆڕش.
خانەوادەی مام رەسوڵ قادر یەكێك بوو لە خانەوادانەی كوردستان پشكی شێریان لەو خەباتەدا پێبڕا، قوربانیی گەورەشیاندا كە بریتی بوو لە شەهیدبوونی هەرسێ برا (سابیر رەسوڵ، عومەر رەسوڵ، كەریم رەسوڵ).
ئەم شەهیدانە، لە حەفتاكاندا رۆڵ و پێگەی گرنگیان هەبوو لە پشتگیری و بەرپاكردنی شۆڕشدا، لەسەر كوردایەتی هەورازو نشێوی زۆریان بینی.
یەكێك لەو برایانە، شەهید كەریم رەسوڵ بوو، كادری پێشكەوتوو و لێپرسراوی شانەی نهێنی بوو، ئازا و دڵسۆز و چالاك و بوێربوو، چەندینجار دەستگیركراوە و لەلایەن ئەمنەوە لێپێچنەوەی لەگەڵ كراوە، بەڵام زیرەكانە خۆی و رێكخستنەكانیشی رزگار كردووە.
 تا دواجار لە مانگی3/1981 دەستگیركرا و لە رۆژی 10/8/1981، لە بەندینخانەی ئەبوغرێب، لە سێدارە درا.
ناوی تەواوی كەریم رەسوڵ قادر حوسێنە و لە دایكبووی ساڵی 1946ی گوندی (پونگینە)ی قەزای بنەسڵاوەی هەولێرە، دەرچووی قۆناغی ناوەندییە.
لە شۆڕشی ئەیلولدا تێكۆشەرێكی پارتی- باڵی مەكتەبی سیاسی بووە، ساڵی 1973 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە.
مانگی 3/1981 لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیركرا و دوای پێنج مانگ مانەوە لە ژێر ئازارو ئەشكەنجەدا، لە بەندینخانەكەی ئەبوغرێب لە بەغدا لە سێدارە درا.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان