دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئەرشیف
سەرەتا
نوێ
کوردستان
عیراق
جیهان
وتار
راپۆرت
ئەدەب و هونەر
ئابووری
کەلتور
دیدار
هەمەڕەنگ
وەرزش
دووتوێ
ژینگە
مەڵتیمیدیا
ماندووم . . . رێگاكان ماندووم
11:14 - 2025-04-10
ئەدەب و هونەر
199 جار خوێندراوەتەوە
کەریم دەشتی
كام رێ هه‌یه نهمبڕیبێ
كام لافاو هه‌یه
وه‌ك مه‌له‌وانێكی باڵشكاو لێمنهدابێ؟
كام با هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆ‌یا نهیبردبم،
كام ژین هه‌یه منی تیادا نهمردبم؟
كام مه‌رگ هه‌یه دووباره
من تیایدا رانهبووبمهوه؟
من هه‌م بوون و هه‌م نه‌بوونم
هه‌م عه‌ده‌م و هه‌م سووڕانه‌وه‌ی گه‌ردوونم.
له هه‌موو شوینێ ئاگرێكم جیهێشتووه
من رێگاوانێكی ماندووم
هه‌ر پارچه‌یێ له ئاوازم
له بن تاشهیێ كه‌وتووه.
هه‌ر سه‌دایێ له ته‌نبوورم
له هاوارێكەوە هاتووه.
له هه‌ر شوێنێ بارگه‌ی خۆم لێ هه‌ڵخستبێ
ئاگرێكم كردۆته‌وه و ئاگردانم جێهێشتووه.
له‌هه‌ر به‌نده‌ر و كه‌نارێ
له‌هه‌ر بێشه و بێشهڵانێ
رووناكیم كۆكردۆته‌وه و
گه‌ڵای شیعرم راخستووه.
ماندووترم له‌و دره‌خته‌ی
چی رێبواره به ناو وێنه‌ی تێپه‌ڕیوه
ساتێ له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی نه‌خه‌وتووه.
له‌هه‌ر شوێنێ كه له‌نگه‌رم تیا گرتووه
ئاگرێكم بۆ یادگار جێهێشتووه،
سه‌دان دڵۆپه فرمێسكم لێ رشتووه.
من چه‌ند ماندووم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
شیری گه‌رمی هه‌دادانم نه‌چه‌شتووه.
تیری یاد
من بەندەی ناو کوورەی گەرمی یادەوەریم
رابردوو چەشتەی ئەبەدییم
بەردەوام مەینەتباری ناو،
گەردوونی نادیاریی تۆم.
کە شەو و رۆژ
وەک دژوارترین خەونی خۆش
ئەو سەرەم پڕ برین دەکات
دەمکات بە کۆیلەی دڵی خۆم،
سەختە دیلی دەستی خۆت بی و
بەڵام هەرگیز پێی نەزانی،
هەم جەللادی رۆحت بیت و هەم قوربانی.
سهختهنداز
ته‌مه‌ن به‌رده‌وام
كه‌مه‌ندی دا‌غ و سفتی خۆی داوێ
بۆیه من ده‌بێ
ده‌ست و دامێنی برووسك بگرم
نه‌وه‌ك گه‌ردنی
كه‌نه‌فت و ماندووی منی به‌ركه‌وێ.
ئاخر من راوچیی ههورهتریشقهم
ئه‌وه‌ی بیه‌وێ
په‌یكه‌ری سه‌ختی مه‌حاڵ ببینێ،
ده‌بێ به شان و ملی ئه‌ندێشه‌ی
قووڵدا سه‌ركه‌وێ.
دوا تیشك
له شوێنێ نیت و شه‌وقت دونیای داگرتووه
ئه‌ی ناسیاو، چی پله و پایه‌ی هه‌بوونه
له پێشوازی هاتنه‌وه‌ی تۆدا كه‌وتووه.
تاوێ هه‌دادانم پێ ببه‌خشه
خه‌ریكه زه‌ویی ته‌واو ده‌بێ،
هێنده به دواتا خاك و خۆڵیم تهی كردووه.
تۆزێ لهدرهوشانهوهی خۆت كهمكهوه
تا قه‌یرێ بیناییم به‌ركه‌وێ،
تاوێ له سینه‌م وه‌ره ده‌ر
با دیده‌م پڕ شه‌به‌نگی هه‌زار ره‌نگت بێ.
كه‌مێ مه‌ودای باڵنده‌ی
ناو ته‌متوومانی رۆحم بده،
تا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یل
له تاریكستانی ئه‌م بوونه بهدهركهوێ.
#ئەدەب و هونەر
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لە 1,300 کارمەند دەردەکات
2025-07-12
جیهان
عیراق: هیوادارین چەکدانانی پە.کە.کە ببێتە هۆی پاراستنی سەروەریی عیراق و توركیا
2025-07-11
عیراق
چەکە سووتێنراوەکانى پە.کە.کە بەمجۆرە دەپارێزرێن
2025-07-11
کوردستان
زۆرترین بینراو
لە دیارەوە بۆ نادیار
2025-07-10
ئەدەب و هونەر
سەروخواری فەیسبوك
2025-07-10
هەمەرەنگ
ئەم وڵاتە پڕ لە پیت و پڕ سامانە
2025-07-06
هەمەرەنگ
رەخنەی ئەدەبی منداڵان ئاڵەنگاریی و دەرفەتەکان
2025-07-10
ئەدەب و هونەر
مەرجەكانی هەرێم بۆ رادەستكردنی نەوت و داهات
2025-07-08
هەمەرەنگ
بەڕێوەبەری نوێی دەنگی گەلی کوردستان دەستبەکاربوو
2025-07-06
کوردستان
چەکە سووتێنراوەکانى پە.کە.کە بەمجۆرە دەپارێزرێن
2025-07-11
کوردستان
خەباتی گۆمەشینییەكان و یادەوەریی سێ برای شەهید
2025-07-07
ڕاپۆرت