كتێبه‌كه‌م نامه‌یه‌كه بۆ گه‌نجان و لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی رۆژئاوا و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌گشتی كه زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر مێژووی
خۆیان نییه
نووسەری كتێبی «جەزیرا بن خەتێ» تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیانی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیی دانیشتووی بن خه‌تێ، واته به‌شێكی رۆژئاوای كوردستان. كتێبەکە له 230 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و به ئه‌لفوبێی كوردی - لاتینی چاپكراوه.
ئه‌م كتێبه هه‌ر زوو بووه بە جێی بایه‌خ و سه‌رنجی نووسه‌ران و رۆشنبیران و خوێنه‌رانی كورد له رۆژئاوای كوردستان.
كۆنێ ره‌ش، مێژوونووسی دیاری كوردستان و نووسه‌ری كتێبه‌كه کە خەڵکی قامیشلۆیە، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: (كتێبه‌كه‌م ناوی جه‌زیرا بن خه‌تێ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كە له‌سه‌ر ژیانی گشتیی خه‌ڵكی جه‌زیرا بن خه‌تێ لەڕووی رۆشنبیرییەوە. هاوكات جه‌زیرا بن خه‌تێ له ده‌شتی هه‌سناو و ده‌شتی خه‌له‌ف ئاغا و به‌ریا مێردینێ پێكهاتووه، له رووباری دیجله‌وه تا رووباری خابوور ده‌ستپێده‌كات و به خوێنه‌رانم ناساندووه و ژماره‌ی هۆزه‌كان و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كورده‌وارییان چۆن بووه؟
وتیشی: باسی مێژووی دامه‌زراندنی قامیشلۆم كردووه له رۆژی 20ی ئابی 1926 له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه، كه پایته‌ختی جه‌زیرا بن خه‌تێیه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی پێكهاته‌كانی قامیشلۆ به درێژایی مێژوو وه‌ك (كورد، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، ئاشووری، جوله‌كه، ئێزدی و...هتد)، به وردی باسی ژیانی رۆشنبیریی خه‌ڵكەکەیم كردووه. هاوكات باسی دەرچوونی گۆڤاری هاوار كردووه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له شام به ئه‌لفوبێی كوردی-لاتینی له 15ی نیسانی 1932 له‌لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخانەوە ده‌رکراوە.
كۆنێ ره‌ش، وتیشی: سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و قوتابخانه كۆنانه‌م كردووه له‌نێو كوردانی رۆژئاوای كوردستان كه تایبه‌ت بوون به ئه‌لفوبێی كوردی-لاتینی، وه‌ك قوتابخانه‌ی ئه‌لفوبێی كوردی ـ لاتینی، له شام و قوتابخانه‌كانی عوسمان سه‌بری و ئه‌كره‌م به‌گی جه‌میل پاشا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسم له چه‌ند قۆناغێكی دۆخی زمانی كوردی و په‌روه‌رده‌یی كردووه، تا كردنه‌وه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت به ئه‌لفوبێی كوردی -لاتینی، له رۆژئاوای كوردستان له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی سوریا و ئازادكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان.
له لەدرێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیکردەوە کە جه‌زیرا بن خه‌تێ گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگ و فۆلكلۆری كوردییه، كه خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ده‌نگبێژانی میللی و خانه‌قای ئایینی كوردیی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، وه‌ك (دیوانی مه‌لای جزیری، فه‌قێ ته‌یران، ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ند و مه‌لا خه‌لیلی سێرتی). یه‌كه‌م دیوانی مه‌لای جه‌زیری له ساڵی 1958 له شاری قامیشلۆ چاپ و بڵاوكرایه‌وه. رۆڵی هه‌موویان له پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كوردیدا به‌رچاوه. رۆڵی بوێرانه و كوردپه‌روەرانەی ئه‌وانم له مێژوودا به به‌ڵگه‌وه باسكردووه،
به‌تایبه‌تی كتێبه‌كه‌م نامه‌یه‌كه بۆ گه‌نجان و لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی رۆژئاوا و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌گشتی كه زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر مێژووی خۆیان نییه.
ئاماژه‌شی به‌وەدا کە دوای هاوار و رۆناهی، سه‌یدا جگه‌رخوین له ساڵی 1968 گۆڤارێكی به ناوی گۆڵستان به ئه‌لفوبێی كوردی-لاتینی ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 1979 گۆڤاری گه‌لاوێژ و خوناڤ له رۆژئاوای كوردستان، به ئه‌لف و بێی كوردی-لاتینی ده‌رچوون. ساڵی 1989 له قامیشلۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كدا به نهێنی گۆڤاری (گۆرزه گۆڵ) مان ده‌ركرد، كه تایبه‌ت بوو به وێژه و فۆلكلۆری كوردی.
كونێ ره‌ش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای راپه‌ڕینی ساڵی1991 له باشووری كوردستان، به ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆڤار و رۆژنامه‌ی كوردی، گه‌شبینی و پێشكه‌وتنێكی زیاتر له ئه‌لفوبێی كوردی- لاتینی له‌نێو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكرد، چونكه هه‌فتانه رۆژنامه‌كانی ئەلئتیحاد و خه‌بات و گۆڤاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و مه‌تین و دیجله ده‌گه‌یشتنه شاری قامیشلۆ. ئه‌مه‌ش زیاتر هانی ئێمه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستانی ده‌دا، په‌ره به تواناكانی خۆمان بده‌ین له پێناوی گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تكردنی زمان و ئه‌لف و بێی كوردی-لاتینی له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی: رۆژنامه‌ی ئەلئیتیحاد و گۆڤاری سه‌رهه‌ڵدان سه‌ربه راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی له قامیشلۆ دەگه‌یشتنه نووسه‌ران و رۆشنبیران و خوێنه‌رانی قامیشلۆ و رۆژئاوای كوردستان به گشتی.
جێی ئاماژەیە جه‌زیرا بن خه‌تێ، له دێریك و قامیشلۆوه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته سه‌رێ كانی و گرێ سپی. هاوكات خه‌له‌ف ئاغا لایه‌نگری میری بۆتان بووه و له‌ساڵی 1816 حوکمڕانیی ئۆرفا و مێردین تا ناوچه‌كانی موسڵی كردووه.
ئەم نووسه‌رەی رۆژئاوای كوردستان، تائێستا نزیكه‌ی 33 كتێبی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه و خاوه‌نی چه‌ندین وتاره له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستاندا.