بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ، دووەمین دیداری یەکێتی لە 23ی نیسان سازدەکرێت

03:32 - 2025-04-14
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

د.یوسف گۆران، سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی ئاشکرای کرد کە دووەمین دیداری یەکێتی لە رۆژی 23ی نیسان بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ، ساز دەکرێت:
دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفرانسە ناوچەییەکان و کۆکردنەوەی راوبۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە نێو گفتوگۆیەکی ورد و دەیان کاتژمێر کارکردن لە نۆ کۆنفراس لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان بە بەشداری زیاتر (12) دوانزە هەزار هەڤاڵی یەکێتی وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیدار، سەرئەنجام لیژنەی باڵای دیدار بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، بڕیاری دا دیداری دووەمی یەکێتی وەک گەورەترین رووداوی حیزبی و سیاسی لە کوردستان و عیراق بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر و کەسایەتی کوردستانی و عیراقی لە 23-4-2025 لە شاری سلێمانی کارەکانی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام بدات.

د.یوسف گۆران
سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی

#دیداری یەکێتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان