ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی نیسان، لە مەراسیمێکدا لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ، سەرنووسەری نوێی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەستبەکار بوو.
بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و یاردیدەرانی لێپرسراوو ئەندامانی مەکتەب و بەرپرسی کەناڵەکان و رۆژنامەنووس و نووسەران، لە مەراسیمێکدا د.عەدالەت عەبدوڵڵا ماڵئاوایی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کرد و د.کاروان عەلی، وەک سەرنووسەری نوێ دەستبەکاربوو.