بەرهەمهێنانی هەنجیری رەش

05:47 - 2022-08-06
هەمەرەنگ
698 جار خوێندراوەتەوە



هەنجیری رەش، دەگمەنترین جۆرەکانی هەنجیرە و لە چەند ناوچەیەکی عیراق بەهۆی تایبەتمەندی ئاووهەواکەیان بەرهەمدەهێنرێت کە بەگشتی ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای بابل و کوفە دەگرێتەوە.
ساڵانە هەزاران تۆن لەو جۆرە هەنجیرە دەخرێتە بازاڕەکانی عیراقەوە و هەلی کاری بۆ هەزاران جووتیار، کرێکار و کاسبکار رەخساندووە.
هەنجیر میوەیەکی هاوینەیە زۆر بەرگەی گەرما ناگرێت و تێکدەچێت، پێویستی بەوەیە بەزوویی بگەیەنرێت بە بازاڕەکان و ساغبکرێتەوە، ئەو تایبەتمەندییە وەهای کردووە هەنجیری ئێرانی و تورکی بەو ئاسانییە نەگەن بە عیراق و لەترسی خراپبوونیان بازرگانان خۆیان لە هێنانی بەدووربگرن، ئەوەش بوارێکی باشی بۆ ساغکردنەوەی هەنجیری رەشی خۆماڵی رەخساندووە و دەرفەتی زیاتری بۆ بەرهەمهێنانی فەراهەمکردووە. 
ئەو سەرکەوتنەی ئێستا لە بواری بەرهەمهێنانی هەنجیری رەش لە عیراق هاتووتەپێش دەکرێت لە چەندین بواری تریش چاوی لێبکرێت، تاوەکو کەمترین پارەی عیراق بچێتە دەرەوە. بەو هەنگاوەش هەلیکار لەناوخۆ دەڕەخسێت، بواری ئابووری، پیشەسازی و کشتوکاڵی دەبوژێنەوە و بێکاریش کەمدەبێتەوە.
ئەمجۆرە هەوڵانە هی ئەوەن وەزارەتی کشتوکاڵ پاڵپشتیان بکات.

و: یادگار عەلی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان